وێنە
2011/12/17


تۆپ و ترمووس دوو وشەی زۆرلە یەک نزیکن و زۆر بە جوانی پێکەوە لە قالبی رێکەوەندێکی زمانی‌دا کۆدەبنەوە. چۆن دەکرێ مێش ئەو باڵندە بچووک و بێزارکەرە لە گەڵ گامێش کە خاوەنی جەستەیەکی زەبەلاح و گەورەیە کۆببنەوە، بۆ دەبێ نەکرێ تۆپ و ترمووس بەیەکەوە کۆ بکرێنەوە؟ دیارە تۆپ و ترمووس هەردووکیان لە نایلۆن پێکهاتوون و بە وەزن سووکن کە ئەوە لە تایبەتمەندییە هاوبەشەکانی ئەم دوو کەرەستەیەیە. تۆپ بۆ تۆپانێ دەبێت و وەرزشکارەکان بەم کەرەستەی یاری کردنە توانای لەشساغی خۆیان دەبەنە سەر و منداڵانیش گەمانی پێدەکەن. لەوەش بتارزێت، بە هۆی تۆپی تۆپانێوە وەزرشکارانی تۆپانێ لە سەرانسەری جیهانەوە لە وڵاتێک کۆدەبنەوە و لە سەر بردنەوەی کاپێکی زێڕ بە یەکەوە کێبڕکێ دەکەن. بەڵام ترمووس ئەو کەرەستەیەیە کە لە گەرمای تاقەتپرووکێنداو بە تایبەت لە کاتی گەمەی تۆپانێدا دەکرێ پڕیبکەی لە بەفراو و وەرزشکاران هەناوی خۆیانی پێ فێنک بکەنەوە.

کێژانی ژیکه‌ڵه و سوور‌و سپیی کوردواری و به‌ژن رێکه چاوگه‌لاوێژه تورکه‌کانی ئه‌م وڵاته هه‌میشه ناو و ناو بانانگیان له ناو حه‌کایه‌ت و به‌یت وباڵۆره و گۆرانیه‌کاندا له سه‌ر زار و زمانان نه‌بڕاوه‌ته‌وه. وه‌ک حیکایت‌بێژانی لێزان و کارامه ده‌گێڕنه‌وه، ساڵێ له ساڵان له‌وڵاتی رۆسته‌م و زۆراب و نیزامی و حافز و سه‌عدی دا شۆڕشێکی به‌ربه‌رین روویداو یه‌کێ له به‌رهه‌م و ده‌سکه‌وته هه‌ره به‌رچاوه‌کانی ئه‌م شۆرشه ئه‌وه بوو ئه‌و کیژه باڵابه‌رز و چاو بادامی و سوور و سپیانه‌ی له ناو چارشێو و عه‌باوه وه‌رپێچا و جوانپه‌رستانی له دیتنی ئه‌م هه‌موو جوانیه بیبه‌ش کرد

ئۆخه‌ی نه‌مردم منیش خه‌ونێکی به دڵی خۆم دیت. ئه‌مجاره هه‌رچی ده‌بێ با ببێ. ئاخر من و تۆ‌و زۆر که‌سی‌تر پێمان خۆشه ئه‌و رۆژه ببینین که ئێمه‌ش وه‌ک گه‌لانی دیکه نیشتمان و وڵاتێکی دان‌پێنراومان هه‌یه‌و وه‌ک گه‌لانی دیکه له‌ناویدا ده‌ژین.
ئه‌و خه‌ونه‌ی من دیتم خه‌ونێکی زۆر خۆش بوو، چونکه بنه‌ماکه‌ی له سه‌ر راستییه‌ک دامه‌زرابوو که که‌س ناتوانێ حاشای لێبکات.
که‌سانی ژێر ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵ و نێوه‌که‌ی‌تری کۆمه‌ڵ نه‌یخوێننه‌وه
ئه‌مڕۆ چه‌ک و چۆلی زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره که‌وتونه‌ته بازاڕه‌وه و زۆر که‌س ده‌توانێ ئه‌م چه‌کانه له بازاری سپی یان ره‌شدا وه‌ده‌ست بێنێت.


له‌م هه‌فته‌یه‌ی حازریدا وه‌فدێکی پایه‌به‌رزی حکومه‌ته‌که‌مان، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ناو پێشوازیی گه‌رم گوڕی براده‌رانی ئێرانی‌دا به فه‌رمی سه‌ردانی ئه‌م وڵاته‌ی کرد.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی وه‌فدی پایه‌به‌رزی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان یان به قسه‌ی براده‌رانی ئێرانی "حکومت محلی کردستان عراق"وه‌ک گۆڕانکاریه‌کی گه‌وره و هه‌نگاوێکی پیرۆز له ناوچه‌که و جیهاندا سه‌یری ده‌کرێت. دیار ئێمه وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی کورد له گه‌ڵ براده‌رانی ئێرانی خزمایه‌تیی له‌میژینه‌مان هه‌یه‌و له کۆنه‌وه پێوه‌ندیی چڕ و پڕمان هه‌بووه.

دوێنێ 21ی مانگی سه‌رماوه‌زه‌و شێست و دوو ساڵ به سه‌ر کۆتایی پێ‌هێنانی هه‌ڵڵای ئازه‌ربایجاندا تپه‌ڕی. له بیست و سێهه‌مین ساڵرۆژی نه‌جاتی ئازه‌ره‌بایجانی خۆشه‌ویست له ده‌ست نه‌ته‌وه‌ی ئازه‌ربایجاندا زۆر خۆشحاڵین و له یادی ئه‌م رۆژه پیرۆزه‌دا سڵاو بۆ هه‌موو ئه‌و شێره‌پیاوانه ده‌نێرین که ئازه‌ربایجانی خۆشه‌ویستیان له چه‌نگ ئازه‌ریه‌کان نه‌جات دا.

شازده‌ی سه‌رماوه‌زی ئه‌م‌ساڵیش خوێندکارانی زانستگاکانی ئێران کۆبوونه‌وه و ده‌ڵێن پاشانیش بڵاوه‌یان کرد. گه‌لێک بۆنه‌ی وا هه‌ن که وه‌ک جه‌ژنی له دایک‌بوونیان لێ‌هاتووه‌و هه‌مووساڵێک له‌م بۆنانه‌دا کۆبوونه‌وه ده‌کرێت و پاس ئه‌وه‌ی نوقل و شیرینی نۆشی گیان ده‌کرێت، هه‌ندێ‌جار فوو به چه‌ند مۆمێکیشدا ده‌کرێت و ئه‌گه‌ر مۆمه‌کان بکوژێنه‌وه، چه‌پڵه‌یه‌کیش لێده‌درێت.

پێتان سه‌یر نه‌بێت ناوێرم ناوی بڵێم، ئه‌و نه‌وێرانه له‌مێژساڵه له ناو کلتووری کورده‌واریدا باوه. مه‌به‌ستی منیش ئه‌وه نییه ناوێرم ناوی دۆسته‌که‌م، حه‌زه‌که‌م، قله‌که‌م یان ئه‌و کچۆڵه‌یه بڵێم که دڵم لایه‌تی. به هه‌زاران سوێند و سۆنده و قه‌سه‌م و قسم و به‌شان هه‌ر فڕم به دڵداری و مڵداریه‌وه نیه. داروبه‌رد کڕ بێت و هیچ بوونه‌وه‌ر و موونه‌وه‌ر و ده‌نگه‌به‌ر و شتی ئاله‌م بابه‌ته ئه‌م قسه‌یه‌م بۆ ماڵه‌وه‌مان نه‌گێڕنه‌وه. مناڵ بووم ماوه‌یه‌ک بوو ده‌متوانی ده‌رو ژوور بکه‌م قه‌یره‌کچێکی له خۆم باوخۆشتر له دووره‌وه د‌ڵداریی له گه‌ڵدا کردم و پاشان هیچ. ئه‌ویش تازه رابردوه و به‌ڵام هه‌ر:

ناوه‌ندی هه‌واڵ - له لێکدانه‌وه‌یه‌کی زۆر رێک‌و‌پێک و زانستیانه‌دا که راستییه‌که‌ی له لایه‌ن رۆژنامه‌نووسانی کورده‌وه پشت‌ڕاست کراوه‌ته‌وه، په‌رده‌ی شک و گومان له‌سه‌ر خزمایه‌تیی خوالێخۆشبوو "مهاتما گاندی"ی سه‌رۆکی بزاڤی رزگاریخوازی هندستان و به‌ڕێز "ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان"ی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێستای تورکیا لادرا.

منیش زمان‌زان و زمانه‌وانم. جوابی که‌س ناده‌مه‌وه‌و تۆزقاڵێک له‌م قسه‌یه‌ی خۆم دانابه‌زم!
زمان‌زان و زمانه‌وانی راسته‌قینه هه‌ر خۆمم. خۆ گه‌نده له مه‌نده که‌متر نییه. ئه‌وه نییه هه‌رکه‌سه‌و به که‌یفی خۆی سه‌باره‌ت به هه‌ر شتێک بیهه‌وێت نه‌ک هه‌ر را و بۆچوون ده‌رده‌بڕێت، به‌ڵکوو وه‌ک ماموستا و پسپۆڕ و لێزان دادێته سوێند و ئایه‌تان که له‌م باره‌وه(جا هه‌ر بوارێک بێت) یه‌که‌م زانا و ماموستایه و که‌س ناتوانێ هه‌ر تۆزقاڵی تۆزیشی بشکێنێت.

ره‌نگه پێکه‌نینتان به‌م رسته‌یه بێت و بڵێن چۆن ده‌کرێ سه‌رۆکی رێکخراوی ئازادیخوازی فه‌له‌ستین و سه‌رۆک کۆماری وڵاتی هه‌میشه ئیسلامیی ئێران جووله‌که بن؟
ئه‌گه‌ر نه‌ختێ سه‌برتان هه‌بێت و ددان به جه‌رگی خۆتان دابگرن، روونی ده‌که‌مه‌وه که هه‌م مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆک کۆماری ئێرانی هه‌میشه ئیسلامی که‌ده‌که‌وێته باکووری که‌نداوی هه‌میشه فارس و هه‌م مه‌حموود عباسی سه‌رۆکی رێکخراوی ئازادیخوازی فه‌له‌ستین که ده‌که‌وێته دوای یاسر عه‌ره‌فاتی ره‌حمه‌تی، هه‌ردووکیان جووله‌که‌ی سه‌ر به مالمه کۆنه‌کانن.

بێ گۆمان پێتان سه‌یر ده‌بێ که بۆچی له ناو ئه‌و هه‌موو ده‌ستکه‌وت و پێشکه‌وتنانه‌ی له بواره جیاجیاکانه‌وه وه‌دی هاتوون، راست ئامێری کۆپیم گه‌وره کردۆته‌وه‌و پێم وایه پێشکه‌وتن گه‌وره‌ی شارستانیه‌تی ئه‌مڕۆی لێکه‌وتۆته‌وه.

دڵداری له‌م دیو ئه‌و دیوی دیوار چه‌نده خۆشه؟ خۆشه دڵداره‌که‌ت له نزیک خۆته‌وه له‌و دیو دیواره‌وه بێت.
هه‌ر کۆنه‌وه کچان و کوڕانی کوردستان به‌ده‌م ناره‌ناره‌وه ئه‌م به‌نده گۆرانیه فۆلکلۆرییه‌یان چڕیوه‌ته‌وه که ده‌ڵێ:
مالمان ماڵێکه‌و دیوارمان جیایی
حه‌یفه باڵاکه‌ت شه‌و به ته‌نیایی

راگه‌یاندنی کوردستان به رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و رۆژنامه و ئه‌نته‌رنێته‌وه، له‌و په‌ڕی گه‌شه کردن‌دان. له سایه‌ی حکومه‌تی خۆمان یانی ده‌سه‌ڵاتی برا کورده‌کانی باشووری کوردستانه‌وه، راگه‌یاندن به گشتی له گه‌شه کردن دایه و رۆژ له دوای رۆژ له رێگه‌ی که‌رسته‌کانی به‌رده‌ستیه‌وه خزمه‌تی زمان و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ده‌کات. یه‌کێ له‌و ناوانه‌ی راگه‌یاندنی کوردی به‌م دواییانه له راپۆرت و هه‌واله ده‌جار وسه‌جار دووپاته کراوه‌کاندا بڵاوی ده‌کاته‌وه، وشه‌ی قاچاخچی‌یه.

چه‌ند ساڵ و مانگ و رۆژو سه‌عات و ده‌قیقه و چرکه‌یه‌ک ده‌بێ ئه‌و رسته‌یه‌ی سه‌ره‌وه له دڵی خۆمدا دینم و ده‌به‌م و چه‌ند چرکه له‌مه‌وبه‌ر بڕیاری کۆتاییم ده‌رکردو له‌مه‌و دوا "من تجزیه طلب هستم".

خه‌ڵکی کورد له شانۆی به‌ناو هه‌ڵبژاردنی شوراکان، سه‌رۆک کۆماری و مه‌جلیسی شورای به‌ناو ئیسلامی له ئێران‌دا به‌شداری ناکات.
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه دروشمێکه ده‌یان ساڵه له لایه‌ن ئێمه‌وه له گه‌وره دێ، دۆڵی دێموکرات، ، قه‌ندیل، بۆڵێ، دۆڵێ، زه‌رگوێزو کۆیه و زۆر شوێنی‌تر بڵاو کراوه‌ته‌وه.
پێکه‌نینم به قاله‌مه‌ڕه دێت. نه‌ک هه‌ر به قاله‌مه‌ڕه پێده‌که‌نم، زۆر جاران هه‌تا مه‌شکه‌ی زگم دێشێ به فایه‌ق بێکه‌س و سه‌لاح داوده و ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ و زۆرکه‌سی دیکه پێده‌که‌نم.

هه‌زاران ره‌حمه‌ت له هونه‌رمه‌ندی گه‌وره "حه‌سه‌ن زیره‌ک" و هه‌ر له "ئه‌حمه‌د ئاوا"وه هه‌تا ده‌گاته ناڵه‌شکێنه ره‌حمه‌تی بۆ ببارێت و له به‌هه‌شتی به‌رینیش رووباری شه‌رابه‌نته‌هووری به نه‌سیب بێت.